سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) کۆبونەوەیەکی گرنگی ئەنجامدا تایبەت بە سیستمی ئەلکترۆنی دادگای سلێمانی بەئامادەبونی نوێنەری پارێزگای سلێمانی و بۆردی سەرپەرشتیاری تەکنیکی و بۆردی سەرپەرشتیاری دادوەری و نوێنەرانی کۆمپانیای ئەکتۆرس کە جێبەجێکاری پڕۆژەکەیە.
لەکۆبونەوەکەدا بەوردی باس لە کێشە و گرفتەکانی سیستمەکە کرا کە خۆی دەبینێتەوە لە خاوی سیستمەکە و کەموکوڕی تەکنیکی کە کاری کردوەتەسەر بەڕێکردنی کاروباری ڕۆژانەی هاوڵاتیان، سەرۆکی دادگا پێی ڕاگەیاندن کە پێویستە بەزوترین کات ئەو کێشەو گرفت و کەم و کورتیانە چارەسەر بکرێت و سیستمەکە بەجۆرێک لێبکرێت کە ئاسانکاری تەواو بکات بۆ دادوەران و فەرمانبەران و پارێزەران و هاوڵاتیان بەمەبەستی ڕاپەڕاندنی ئیش و کارە یاسایی و کارگێڕیەکان بە باشترین کوالیتی.