بەشداری سەرۆکی دادگا لە دیداری هاتوچۆی سلێمانی



بەروار: شەممە - ١٧ / تشرینی دووەم / ٢٠١٨


بەشداری سەرۆکی دادگا لە دیداری هاتوچۆی سلێمانی

بەشداری سەرۆکی دادگا لە دیداری هاتوچۆی سلێمانی
نیوەرۆی دوێنی ١٨-١١-٢٠١٨ بەرێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەشداریکرد لە یەکەمین دیداری هاتوجۆ.
کە لە ڕۆژی جیهانی قوربانیانی هاتوچۆدا لەژێر دروشمی (بەرەو گەشەپێدانی سیستەمی هاتوچۆ) بەڕێوە چوو
لە یەکەم پانێڵی دیدارکەدا بەڕێزیان وتەیەکی پێشکەش کرد و تیشکی خستەسەر کێشە یاساییەکانی سیستەمی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان و چۆنیەتی کەمکردنەوەی سەرپێچی یاسا و ڕێنماییەکانی هاتوچۆ و سزادانی سەرپێچیکاران.

دیدارەکە بە گشتی بۆ مەبەستی دۆزینەوەی چارەسەرێکی گونجاو بۆ رووداوەکانی هاتوچۆ رێکخرابوو.