کۆبونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ موختاری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی



بەروار: دوو شەممە - ٠٥ / تشرینی دووەم / ٢٠١٨


کۆبونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ موختاری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی

کۆبونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ موختاری گەڕەکەکانی شاری سلێمانی

ئەمڕۆ دوو شەممە ٥-١١-٢٠١٨ بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) سەرۆکی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ (عەریزە نوس)ـەکانی ناو دادگای سلێمانی کۆبووەوە و باسی کێشە و گرفتەکان و چۆنیەتی چارەسەرکردنیان کرا.

دواتر لەگەڵ بەڕێزان موختاری گەڕەکانی شاری سلێمانی کۆبووەوە و تاوتوێی کێشە و گرفتەکانیان لەگەڵ دادگان کرد بە تایبەت کێشەی ئاگادارکردنەوەکان (تبلیغات) کە لەلایەن دادگاکان و لەڕێگەی بنکەکانی پۆلیسەوە ئاراستەی (داواکراو، داوالەسەرکراو، شایەت …) دەکرێت کە دانیشتووی گەڕەکەکانیانن و پێشتر وەکو پێویست کاری تەبلیغات جێبەجێ نەدەکرا و کێشەیەکی زۆری بۆ دادگاکان و پارێزەران و لایەنەکانی داوا دروستکردبوو، وە لەلایەن بەڕێزیانەوە چارەسەری پێویستی بۆ دەستنیشان کرا و موختارە بەڕێزەکانیش بەڵێنیاندا لەمەودوا بەوردی ئەو ڕێنمایی و ڕێکارانە جێبەجێ بکەن کە پێیاندرا.