دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبار کە ٦٠٠ هەزار دۆلاریان دزیووە



بەروار: چوارشەممە - ٣١ / تشرینی یەکەم / ٢٠١٨


دەستگیرکردنی شەش تۆمەتبار کە ٦٠٠ هەزار دۆلاریان دزیووە

بەفەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی نەهێشتنی تاوان، هێزەکانی پۆلیسی نەهێشتنی تاوان ئەمشەو ٣١ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٨ ، ٦ تۆمەتباریان دەستگیرکرد، کە دەستیان هەیە لە دزینی بڕی ٦٠٠ هەزار دۆلار لە هاووڵاتییەکی خاوەن نوسینگەی حەواڵەی دراو.

ئەو تۆمەتبارانە بەچەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەری و خۆیان بە هێزەکانی ئاسایش ناساندووە و بەزۆر پارەکەیان لێسەندووە.

لە ئێستادا ئەو کەسانە بە فەرمانی دادوەر ڕاگیراون و لەژێر لێکۆڵینەوەدان و بڕێک لە پارەکەش دەستی بەسەردا گیراوەتەوە.