دوو بڕیار لە سەرۆکایەتی دادگای سلێمانییەوە



بەروار: سێ شەممە - ٣٠ / تشرینی یەکەم / ٢٠١٨


دوو بڕیار لە سەرۆکایەتی دادگای سلێمانییەوە

لەپێناوی ئاسانکاری زیاتر و باشتر ڕاپەڕاندنی ئیش و کاری هاووڵاتیان، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی بڕیاریدا بە:-

١) دادگاکانی لێکۆڵینەوە بەپێی تایبەتمەندی شوێنیی (الاختصاص المكاني) پەڕاوەکانی تایبەت بە زیادەڕەوی (تجاوزات) دەبینن و هیچ دادگایەکی تایبەت بۆ ئەو بوارە نییە لەبەر کەمیی ژمارەی دادوەر.

٢) دادگای لێکۆڵینەوەی سلێمانی/٢ پەڕاوەکانی تایبەت بە بنکەی پۆلیسی دارستان و ژینگە دەبینێت.