سەرۆکی دادگا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گومرگ کۆبووەوە



بەروار: دوو شەممە - ٢٩ / تشرینی یەکەم / ٢٠١٨


سەرۆکی دادگا لەگەڵ بەڕێوەبەرانی گومرگ کۆبووەوە

پێش نیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە ٢٠١٨/١٠/٢٩ بەڕێز دادوەر جاسم جەزاء جافر لەگەڵ بەڕێزان

– بەڕێوەبەری گومرگی سلێمانی.

– بەڕێوەبەری گومرگی باشماخ.

– بەڕێوەبەری گومرگی ڕاپەڕین.

– بەڕێوەبەری گومرگی فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی سلێمانی.
کۆبووەوە و بە چڕی گفتوگۆ کرا سەبارەت بە کێشە یاساییەکانی ئەو بەڕێوەبەرایەتییانە و جۆنییەتی باشتر جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکان و چارەسەری پێویست دەستنیشان کرا و هەموولایەک ئەم جۆرە کۆبوونەوەیەیان بە باش و بەردەوامییان بە پێویست زانی، چونکە لەئەنجامی کاری بەردەوام و ڕۆژانەدا گرفتی نوێ دروست دەبێت کە پێویستیان بە چارەسەرە.