سەردانی سەرۆکی دادگا بۆ دادگاکانی رانیە و قەڵادزە و حاجیاوا



بەروار: پێنج شەممە - ٢٥ / تشرینی یەکەم / ٢٠١٨


سەردانی سەرۆکی دادگا بۆ دادگاکانی رانیە و قەڵادزە و حاجیاوا

سەردانی سەرۆکی دادگا بۆ دادگاکانی رانیە و قەڵادزە و حاجیاوا

هەر لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی دادگاکانی دەرەوەی ناوشاری سلێمانی، رۆژی چوارشەمە ٢٠١٨/١٠/٢٤ بەڕێز دادوەر جاسم جەزاء جافر سەرۆکی دادگاى تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی دادگاکانی بەرایی حاجیاوا و رانیە و پشدەری بەسەرکردەوە و چاویکەوت بە دادوەر و فەرمانبەرانی ئەو دادگایانە..
ئەنجامی سەردانەکە ئەم خاڵانەی خوارەوە بوو:-
– سەرجەم دادوەران و فەرمانبەران ئەمجۆرە سەردانانەیان پێخۆشە و لە زۆربەی دادگاکان بۆ یەکەمجارە سەرۆکی دادگا سەردانیان بکات.
– سەرجەم دادگاکان کێشەی کەمیی ژمارەی دادوەر و فەرمانبەریان هەیە.
– هەرسێ دادگای سەردانکراو بیناکانیان خراپ و کۆنە و پێویستیان بە نۆژەنکردنەوە هەیە، بەڵام بینای دادگای بەرایی رانیە بەهۆی بومەلەرزەکانی ئەمدواییەوە تەواو تێکچووە و لیژنەیەکی ئەندازیاری قایمقامیەتی رانیە پێی راگەیاندوون کە بیناکەیان بەرگەی بومەلەرزەیەکی تر ناگرێت و لەهەر حاڵەتێکی لەو جۆرەدا قابیلی روخانە.. بۆیە داوایانکرد بەپەلە چارەسەرێکی گونجاویان بۆ بدۆزرێتەوە.
– هەندێک لە فەرمانگە دادییەکان تائێستاش لەبینای هەندێک لە دادگاکاندان لە کاتێکدا خۆیان پێویستیان بە شوێن هەیە، بۆیە داوایانکرد کە ئەو فەرمانگە دادییانە بگوێزرێنەوە بۆ دەرەوەی بینای دادگاکان.
سەرۆکی دادگا بەڵێنی هەوڵی چارەسەری کێشەکانی پێدان بەپێی توانا و پەیوەندیکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی تر بەتایبەتی نۆژەنکردنەوەی بیناکان، وە جەختکردنەوە لە ئەنجومەنی دادوەری بۆ پەلەکردن لە پێدانی دەسەڵاتی لێکۆڵینەوە بەو یاریدەدەری دادوەرییانەی کە پێشتر ناوەکانیان نێردراوە.