سەرجەم فەرمانەکانی دەستگیرکردن جێبەجێ دەکرێن



بەروار: دوو شەممە - ٢٢ / تشرینی یەکەم / ٢٠١٨


سەرجەم فەرمانەکانی دەستگیرکردن جێبەجێ دەکرێن

سەرجەم فەرمانەکانی دەستگیرکردن جێبەجێ دەکرێن

دوابەدوای کۆبوونەوەی بەڕێز سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی لەگەڵ دادوەرانی لێکۆڵینەوە و هەروەها لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئاسایش و پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی بە نوسراوی ژمارە (٤١٢٩) لە ٢٠١٨/١٠/٢٢ داوا لە سەرجەم دادگاکانی لێکۆڵینەوە دەکات کە وێنەیەک لەو فەرمانی دەستگیرکردنانەی کە تائێستا جێبەجێ نەکراون بنێرن بۆ سەرۆکایەتی ناوبراو تا لەڕێگەی خۆیانەوە جەخت بکەنەوە لە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و بەڕێوەبەرایەتی گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، بەمەبەستی جێبەجێکردنیان بەزووترین کات.