دیدار و کۆبونەوەکانی بەڕێز سەرۆکی دادگاى تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی.



بەروار: یەک شەممە - ٠٩ / ئەیلول / ٢٠١٨


دیدار و کۆبونەوەکانی بەڕێز سەرۆکی دادگاى تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی.

دیدار و کۆبونەوەکانی بەڕێز سەرۆکی دادگاى تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی.

دیدار و کۆبونەوەکانی ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٠١٨/٩/٩ی بەڕێز سەرۆکی دادگاى تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی.

١. کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێزان (د.هەقاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی و ئاوات محمد قایمقامی سلێمانی و عەمیدى مافپەروەر ئاسۆ طه بەڕێوەبەری گشتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و لیوا کەمال عبدالله نوێنەری ئاسایشی سلێمانی).
لە کۆبونەوەکەدا باسی هەماهەنگی نێوان دەزگا و دامەزراوەکانی پارێزگای سلێمانی کرا لە پێناو باشتر چەسپاندنی یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا بەشێوەیەکی یەکسان بەسەر سەرجەم هاووڵاتیاندا بەبێ جیاوازی.. هەروەها جەختکرایەوە لە هاوکاری هەموولایەک بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی لەڕێگەی دەزگاکانی راگەیاندنەوە تا هاووڵاتیان ماف و سنووری یاسایی خۆیان بزانن.. هەروەک باسی ڕووبەڕووبوونەوەی تاوان و تاوانکاری لە پارێزگای سلێمانی بەتایبەتی دیاردەکانی چەکهەڵگرتنی نایاسایی و مادەهۆشبەرەکان.
٢. کۆبونەوەی لەگەڵ بەڕێزان دادوەرانی لێکۆڵینەوەی سنوری پارێزگای سلێمانی، تیایدا تیشک خرایەسەر باشتر بەڕێوەچونی کارەکان بۆ زیاتر خزمەتکردنی هاوڵاتیان و چارەسەری کێشە و گرفتەکان گفتوگۆی لەبارەوە کرا.
٣. لە کۆبونەوەی لەگەڵ ژمارەیەک لێکۆڵەری دادوەری جەخت کرایەوە لە پابەندبونی زیاتر بە دەوامی فەرمی و کار و ماندوبونی لێکۆڵەرەوان بەرز نرخێنر