سەرۆکی دادگا پێشوازی لە قایمقامی سلێمانی کرد



بەروار: چوارشەممە - ٠٥ / ئەیلول / ٢٠١٨


سەرۆکی دادگا پێشوازی لە قایمقامی سلێمانی کرد

سەرلەبەیانی ڕۆژی چوار شەممە ٢٠١٨/٩/٥ سەرۆکی دادگای تێهەلچونەوەی ناوچەی سلێمانی بەڕێز دادوەر (جاسم جزاء جافر) پێشوازی کرد لە قایمقامی قەزای مەرکەزی سلێمانی بەڕێز (ئاوات محمد) و وەفدی یاوەری..

لە دانیشتنێکدا باس لە سەروەری یاسا و هاوکاری و هەماهەنگی نێوان هەردولا کرا بەمەبەستی زیاتر چەسپاندنی یاسا و هەوڵدان بۆ بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری یاسایی لە نێوان هاوڵاتیاندا و جەخت کرایەوە لە خزمەتکردنی زیاتری شاری سلێمانی و لە کۆتاییدا بەردەوامی پەیوەندی و هاریکاری نێوان هەردوولا بە گرنگ و پێویست زانرا.