ئاگادارییەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە



بەروار: سێ شەممە - ١٧ / تشرینی یەکەم / ٢٠٢٣


ئاگادارییەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانییەوە

لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکاتەوە کە پێشتر داواکارییان پێشکەشکردبوو بۆ پێدانی مۆڵەتی کاری شارەزایی و ناویان لەم لیستەدا هاتووەـ ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢٣/١٠/٢٢ کاتژمێر ٨:٤٥ خولەکی سەرلەبەبانی لە هۆڵی کۆبونەوەکان لەناو باڵەخانەی دادگای سلێمانی لە نهۆمی زەمینی ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن و سوێند خواردن و پڕکردنەوەی بەڵێننامە.

تێبینی/

١- تەنها ئەو کەسانە مەرجە یاساییەکانیان تێدابووە و ڕێکارەکانیان تەواو کردوە وەک شارەزا قبوڵکراون کە لەم لیستەدا ناویان هاتووە.

٢- لیژنەکە تەنها ئەو ڕۆژە دادەنیشێت و، هەر کەسێک لە کات و شوێنی دیاریکراو ئامادەنەبێت مافی دەفەوتێت.

٣- بەشداربوو پێویستە لەسەر وەرەقەیەک کۆپی کارتی نیشتمانی و کارتی زانیاری یان تەسکەرە و کارتی زانیاری لەگەڵ خۆی بێنێت.

٤- بەشداربوو پێویستە وێنەیەکی نوێی پشت سپی لەگەڵ خۆی بێنیت کە شیاوبێـت بۆ ناسنامەی شارەزای دادوەری.

 

بۆ بینینی لیستی ناوەکان کلیلک لەم لینکەی خوارەوە بکە..