کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرمانبەران



بەروار: چوارشەممە - ٠٨ / ئاب / ٢٠١٨


کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرمانبەران

کۆبوونەوەی سەرۆکی دادگا لەگەڵ فەرمانبەران

دوای دەستبەکاربوونی بەڕێز دادوەر (جاسم جەزاء جافر) وەکو سەرۆکی نوێی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی، زنجیرەیەک کۆبوونەوەی ئەنجامدا لەگەڵ دادوەران، پاسەوانان و نیوەڕۆی ئەمڕۆش کۆبوونەوەی فراوانی سازکرد لەگەڵ سەرجەم فەرمانبەرانی دادگای سلێمانی..
لە کۆبوونەوەکەدا دوای سوپاسکردنی سەرۆکی پێشووی دادگا بۆ کارە باشەکانی پابەندبوونی خۆی بە درێژەپێدان و تەواوکردن و بەرەوپێشبردنیانەوە ڕاگەیاند.. هەروەها فەرمانبەرانی هاندا بۆ پابەندبوون بە دەوامی فەرمی و دڵسۆزی و لەخۆبوردوویی لە کارکردندا و بەڵێنی چاکسازی و باشتر بەڕێوەچوونی کارەکانیشیدا بەپێی توانا و بەگونجاندن لەگەڵ دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان..
پاشان گوێبیستی داوا و پێشنیاری فەرمانبەران بوو و بەڵێنی جێبەجێکرندنیانی بەپێی توانا دا..
لەکۆتاییشدا بڕیاردرا ئەم کۆبوونەوەیە خولاو بێت و هەموو دوومانگ جارێک ڕێکبخرێت.