لیژنەی شارەزایان لەسەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری ئەو کەسانە دەکات کە خوازيارن ببنە شارەزای دادوەری و وەرگێڕی یاسایی، دەتوانن لە ئەمڕۆوە داواکاریەک پێشکەش بە سەرۆکی دادگا بکەن بۆ ئەو مەبەستە، دواکات بۆ وەرگرتنی داوا ڕیکەوتی ٢٠٢٢/٨/٣١ دەبێت و پاش ئەو ڕێکەوتە هیچ داوایەک وەرناگیرێت.
پێداویستیەکان:
- کۆپییەکی ڕەنگاو ڕەنگی کارتی زانیاری و کارتی نیشتمانی یان پێناسی باری شارستانی.
- کۆپیەکی ڕاسێندراو (تصدیق) بڕوانامەکەی.
تێبینی/
- داواکار پێویستە خۆی ئامادە بێت و دواتر کات و شوێنی تاقیکردنەوە و چاوپێکەوتن لە سایت پەیجی فەرمی دادگا بڵاودەکرێتەوە.