ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانیەوە



بەروار: سێ شەممە - ٠٢ / ئازار / ٢٠٢١


ئاگاداریەک لە لیژنەی شارەزایانی دادوەری دادگای سلێمانیەوە

لیژنەی شارەزایان لە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری ئەو وەرگێڕ و شارەزایانە دەکاتەوە کە پێناسەکانیان بەسەرچووە، سەردانی لیژنەکەیان بکەن، بە مەبەستی نوێکردنەوەی پێناسەکانیان بەم مەرجانەی خوارەوە:

- تەنها ڕۆژانی یەکشەممە و سێشەممە  سکرتێری لیژنە پێناسەکان وەردەگرێت.

- پێویستە ناسنامەی ڕەسەنی (اصلي) ساڵی پێشووی پێبێت و بیداتەوە بە لیژنەکە.

- كاتی وەرگرتنەوەی ناسنامەکان بۆ نوێکردنەوە لە ٧-٣ تا  ١٥-٤-٢٠٢١ دەبێت.

 

تێبینی/

- لە ئێستادا هیچ مامەڵەیەکی نوێ بۆ بوون بە وەرگێڕ یان شارەزا وەرناگیرێت.

- بۆ هەر پرسیار و زانیاریەک پێویستە سەردانی لیژنەکە بکەن، هیچ مامەڵەیەک بە نامە ناردن بۆ پەیج یان تەلەفۆن کردن ناکرێت.