لیژنه‌ی شاره‌زایانی دادوه‌ری لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری ئه‌و بەڕێزانە ده‌كات كه داواكاریان پێشكه‌ش كردووه به مه‌به‌ستی بوون به شاره‌زای دادوەری و وەرگێڕ، هه‌ر بەڕێزێک بەپیێی داواکاری بواری شارەزاییەکەی لە لیستی هاوپێچدا شوێنی تاقیکردنەوەی بۆ دیاری کراوە لە ڕۆژی ٢٠١٩/٩/١٥ ، پاشان ئەو بەڕێزانەی لە تاقیكردنه‌وه‌كه ده‌رچوون سه‌ردانی دادگا بكەن لە رۆژی پێنجشەممە ٢٠١٩/٩/٢٦ كاتژمیر (8:30)ی سەرلەبه‌یانی له ناو بینای دادگای سلێمانی نهۆمی دووەم ژووری ژمارە (٤) به مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی چاوپێكه‌وتن (مقابله) لەلایەن لیژنه‌ی شاره‌زایانی دادوه‌ریەوە.
تێبینی:
۱) بۆ شارەزایانی دادوەری پێویستە پێش ۹/۱٥ سەردانی ئەو سەندیکا و شوێنانە بکەن کە بۆیان دیاریکراوە تا کات و شوێنی تاقیکردنەوەکەیان بۆ دیاری بکرێت.
۲) بۆ وەرگێڕەکان کە تاقیکردنەوەکەیان لە زانکۆی گەشەپێدانی مرۆییە، دواتر لە کات و شوێنی تاقیکردنەوەکە ئاگادارتان دەکەینەوە.
بۆ بینینی لیسیتی ئەو بەڕێزانەی داواکاریان پێشکەش کردووە کلیک لێرە بکە.