ئاگاداریەک لە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە



بەروار: پێنج شەممە - ٢٧ / کانوونی یەکەم / ٢٠١٨


ئاگاداریەک لە لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانییەوە

وەک تێبینی دەکرێت ماوەیەکە بەناوی راگەیاندن و میدیاوە دەستوەردانێکی نادروست لە کاروباری دادگاکان دەکرێت و رەوتی لێکۆڵینەوە و دادگاییەکان لەبەرچاوی خەڵک دەشێوێنرێن، تۆمەتبار بە تاوانبار لەقەڵەم دەدرێت و خەڵک دادگایی دەکرێت و حوکم دەدرێت بەسەریدا، بێئەوەی هێشتا دادگا کەیسەکەی یەکلا کردبێتەوە و تاوانباری و بێتاوانی لایەنەکانی سەلماندبێت.. بۆیە داواکارین لە سەرجەم دەزگا میدیاییەکان کە دەست لەو کارە ناشیاوە هەڵگرن و میدیا نەکەنە شوێنێک بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و پشێوی کۆمەڵایەتی و نابووتکردنی یاسا و دادپەروەری و وەلانانی رۆڵ و ئەرکی دادگاکان، با میدیا ئەرکی راستەقینەی خۆی ببینێت لە بڵاوکردنەوەی رۆشنبیری و پێدانی زانیاری و هەواڵی دروست بە هاووڵاتیان و دوورکەوتنەوە لە ناوزڕاندن و تۆمەتبارکردن و لەکەدارکردنی ناو و ناوبانگی کەسەکان و دەزگاکان، کە ئەو جۆرە کارانە دەچێتە خانەی تاوان و لێپێچینەوەی یاسایی هەڵدەگرن.

هەر لێرەشەوە داوا لە سەرجەم هاووڵاتیانی بەڕێز دەکەین کە باوەڕ بەوجۆرە میدیایانە نەکەن و دوای مەرامەکانیان نەکەون و لەوە تێبگەن کە یەکلاکردنەوەی کێشەکان و تاوانبارکردن و دەرخستنی بێتاوانی ئیشی دادگایە و میدیاکان و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان شوێنی ئەو کارانە نین.

هەموولایەکیش دڵنیا دەکەینەوە کە دادگاکان رۆڵی پیشەییانەی خۆیان دەگێڕن و دوور لە هەڵچوون و سۆز، بەپێی یاسا بەرکارەکان و دوای لێکۆڵینەوەی ورد و گەیشتن بە ڕاستی ڕووداوەکان دۆسیەکان یەکلا دەکەنەوە.

سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ۲۷-۱۲-۲۰۱۸