ئاگاداری
لیژنەی شارەزایان لە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچونەوەی ناوچەی سلێمانی ئاگاداری ئەو بەڕێزانە دەکاتەوە کە داواکارییان پێشکەش کردووە بۆ تۆمارکردنیان لە لیستی شارەزایانی دادوەری و مەرجەکانیان تێدایە،
رۆژی یەکشەمە ٢٠١٨/٩/٢٣ کات ٨:٣٠ بەیانی لە (هۆڵی وانەوتنەوەکان – تەنیشت ژووری سەرۆکی دادگا) ئامادەبن بۆ چاوپێکەوتن و سوێندخواردن..
وە ئەو بەڕێزانەی داواکارییەکەیان رەت دەکرێتەوە دەتوانن تانە لە بڕیارەکە بدەن لەماوەی (١٠) رۆژدا لە رۆژی ئاگاداربوونیان بە بڕیاری لیژنەکە. (لیژنەی شارەزایان)
مەرجەکان:- مەرجەکانی تۆمارکردن لە لیستی شارەزایانی دادوەری بەپێی یاسای ژمارە (١٦٣ ی ساڵی ١٩٦٤) :-
١) داواکار پێویستە عێراقی بێت.
٢) داواکار بڕوانامەیەکی زانستیی باوەڕپێکراوی بەدەستهێنابێت