دەربارە



بەروار: چوارشەممە - ٠٨ / ئایار / ٢٠١٩


دەربارە

    بارەگای دادگای تێهەڵچوونەوە :-

یەکەم/ دادگای تێهەڵچوونەوە، دەستەی دادوەری باڵای دادگاکانی یەک پارێزگا یان زیاترە و لە سەرۆک و چەند جێگرێکی سەرۆک و دادوەران پێکدێت و تایبەتمەندی دیاریکراو بە پێی یاساپیادەکات .

دووەم/ بەپێی  یاسای دەسەڵاتی دادوەری چوار ناوچەی تێهەڵچوونەوە لە هەرێمدا پێکدێت ، و دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی سلێمانی یەکێکە لەپێکهاتەکانی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە وگشت دادگاکانی پارێزگای سلێمانی لە خۆ دەگرێت و بارەگاکەی شاری سلێمانیە و سەرۆکایەتی کارگێڕی دادگاکانی قەزاو ناحیەکان دەکات کە پێکدێت لە دادگاکانی (سلێمانی- هەڵەبجە – سەیدصادق – پێنجوین – شارباژێڕ – شارەزوور – پیرەمەگروون – دوکان – حاجی ئاوا – ڕانیە – پشدەر – چەمچەماڵ ).

 

      گرێدانی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە :-

دادگای تێهەڵچوونەوە و دەستەکانی بە سەرۆکایەتی سەرۆکەکەی یان یەکێک لە جێگرەکانی و بە ئەندامیەتی دوو جێگر لە جێگرەکانی یان یەکێکیان و دادوەرێکی دادگای تێهەڵچوونەوە یان ئەندامێتی دوو دادوەر لە دادوەران گرێدەدرێت، وە ناوهێنان و دەستنیشانکردنی سەرۆک و ئەندامانی دادگای تیهەڵچوونەوە و دەستەکانی بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری دەبێت.

 

 دەسەڵاتەکانی سەرۆک وجێگری دادگای تێهەڵچوونەوە:-

یەکەم/ سەرۆکی دادگای تێهەڵچوونەوە لە دادوەرانی پۆلی یەکەم لە نێوان جێگرەکانی سەرۆکی دادگاکانی تێهەڵچوونەوە بە بڕیاری ئەنجومەنی دادوەری دادەمەزرێت وپیادە ئەم دەسەڵاتانە دەکات:-

١– سەرپەرشتیکردنی دادگاکان و کاروبارەکانی لە ناوچەکەیدا دەکات و دابەشکردنی کار لە نێوان دادوەراندا لە ئەستۆ دەگرێت و دەتوانێت دەسەڵاتەکانی بدات بەیەکێک لە جێگرەکانی.

٢– سەرپەرشتی کردنی کاروباری کارگێڕی و دابەشکردنی کار لە سنووری ناوچەکەیدا.

٣– سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی تێهەڵچوونەوە دەکات.

٤– سەرۆکایەتی کردنی دادگای تێهەڵچوونەوە بە سیفەتی پێداچوونەوە و بۆی هەیە سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەش بکات بە سیفەتی بنەڕەتی یاخود سەرۆکایەتی دادگای تاوانەکان بکات .

٥– ڕەوانەکردنی ئەوتانانەی کە پێشکەش بە دادگای تێهەڵچوونەوە بە سیفەتی تێهەڵچوونەوە یاخود پێداچونەوە دەکرێت بۆ وەرگرتنی رەسمەکانیان.

٦- بەرزکردنەوەى راپۆرتى ساڵانە لەسەر دادوەر و کارمەندان بۆ ئەنجومەنى دادوەرى.

٧- واژۆکردنى نوسراوى فەرمى.

٨- مۆڵەتدان بە دادوەرانى دادگاو کارمەندانى.

٩- ئینتداب کردنى دادوەر بۆ کارکردن لە دادگایەکى تر لەبەر ژەوەندى گشتى.

١٠- هۆشداریدان بە دادوەر لە ناوچەیەکدا بەهۆى سەرپێچیکردن لە ئەرکەکانیدا.

١١- هەواڵەکردنى دادوەر بۆ لیژنەى کاروبارى دادوەران، وە مافى تانەدانى هەیە لەبەردەم دەستەى گشتى دادگاى پێداچونەوە لە بڕیارى لیژنە لە کاروبارە بەرزە فتیەکان.

دووەم/  جێگرى سەرۆکى دادگا تێهەڵچونەوە و دادوەرانى لە نێو دادوەرانى پۆلى یەکەم یان دووەم بە پێى پاڵاوتنیان لەلایەن سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوە بە بڕیارێک لە ئەنجومەنى دادوەرى هەڵدەبژێرێت و پیادەى ئەم دەسەڵاتانە دەکات:-

١-     لە ئەستۆ گرتنى کارى سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوە لەکاتى ئامادە نەبوونى.

٢-     سەرۆکایەتى کردنى یەکێک لە دەستەکانى دادگاى تێهەڵچونەوە یاخود لە دادگاى تاوانەکان.

٣-     واژۆکردنى نوسراوى ناردنەوەى دۆسیەى ئەو داوایانەى یەکلاکراونەتەوە بە هاوپێچى بڕیارەکانى دادگاى تێهەڵچونەوە بۆ دادگاى تایبەتمەندى خۆى.

٤-     چاودێرى کردنى دەوام کردنى دادوەر و کارمەندان.

٥-     ئەو دەسەڵاتانەى دیکە کە سەرۆکى دادگاى تێهەڵچونەوە پێى دەدات.